لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری بەڕێزان هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستەی و سەرخێڵ هاشم بەرپرسی راگەیاندنی دەسپاكی سەردانی وەزارەتی دادی ئوردنی كرد.
لە سەردانەكەدا، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستە لەلایەن بەرێز د.ئەحمەد ئەلزیادات وەزیری دادی ئوردن پێشوازی لێ كرا.
لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا، گفتوگۆ لەسەر پرسی یاسادانان لە هەردوو وڵات كرا هاوكات ئەزموونی دادوەری لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئوردن تاوتوێ كرا.
باسكردنی كارەكانی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێشخستنی دەستەكە بەشێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو.