بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشی حوکمرانی و ئابووری ڕێکخراویUNDP لە عێراق ئەنجامدرا.
رۆژی چوارشەممە 2023/11/1 بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بە ئامادەبوونی دکتۆرعدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە و بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکان و IT و راگەیاندن لەگەل شاندێکی باڵای رێکخراوی UNDP کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە مهاب مەدەنی بەرپرسی بەشی حوکمرانی و ئابووری لە عێراق و ولیم چکلیری شارەزای نێودەوڵەتی لە UNDP کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکە باس لە ڕۆڵی میدیا لە هۆشیاری و زانیاری لە بارەی ڕووبەروو بوونەوەی گەندەڵی کرا ، تەوەرێکی دیکەش پێداچوونەوە بوو بە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی و undpلە هەرێمی کوردستان.