رۆژی پێنجشەم ٢٠٢٣/١١/٩ د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرخێڵ هاشم بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سلێمانی، پێشوازی لە لیژنەیەکی مووچە کرد کە مانگی رابردوو ٤٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ بانک گەڕاندەوە.
لیژنەکە کارمەندی پۆلیسی ئامێرسازین لە سلێمانی، مانگی رابردوو ٤٠٠ ملیۆن دیناری زیادەیان لەگەڵ مووچە لەبانکی ئەزمەڕ وەرگرتبوو، بەڵام دەسپاکانە گەڕاندیانەوە.
د.ئەحمەد ئەنوەر لە قسەکا نیدا دووپاتی لەوە کردەوە، ئەوە ئەرکێکی نیشتمانییە و راگرتنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتییە.
باسی لەوەیش کرد کە لە چەند رۆژی رابردوو کە هەولێریش پێشمەرگەیەک قەڵغانی دەسپاکی وەرگرت کە ئەو کارانە دڵخۆشی کردووە و پێویستە دەسپاکی ببێتە کولتوور.
لای خۆیانەوە کارمەندانی پۆلیس سوپاسی سەرۆکی دەستەیان کرد بۆ رێزلێنان و بەگرنگزانینی ئەو کارەی کردوویانە.



