رۆژانی 20تا 2023/11/21، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش “مێپس” لە دهۆک بەڕێوەچوو.
وەک هەموو ساڵانی تر، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کورستان، وەک میوانی سەرەکی بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا کرد و لە پانێڵەکاندا ئامادەبوو.
جیا لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسیی و ئەکادیمیست و پەرلەمانتار و وەزیرەکان بەشدار بوون، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیاش بەشداری کرد.
لە رۆژی کۆتایی کۆربەندەکەیشدا، پانێڵێکی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێداباسی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد و گوتی، پێویستە راگرتنی گەندەڵی بە سیستم بکرێ و سیستمێکی شەفاف دروست بکرێ کە کەس نەتوانێ گەندەڵی بکات.