رۆژی یەكشەممە و دووشەممە 14 -15 /5 /2023 ، لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر، خوولێكی دوو ڕۆژە بۆ فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاكی و وەزارەتی ناوخۆ و دیوانی چاودێری دارایی لەبارەی “ستایلی ژیان” كرایەوە كە ماوەی دوو رۆژی خایەند و تایبەت بوو بە ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان و لێكۆڵینەوە لەو فۆڕمانەی جێی گومانن.
لەسەرەتای كردنەوەی خوولەكەدا، هەریەكە لە بەرێزان د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی و د.عەدنان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت و هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستە و سەوسەن میرانی بەرێوەبەری ئەكادیمیای دەسپاكی بەشداربوون.
بەرێز د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بە كردنەوەی ئەو خوولە بۆ بەرزكردنەوەی توانای فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی حكوومەت.
هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوە كە فۆڕمی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان پڕۆسەیەكی گرنگی دەستەی دەسپاكییە و بڕیارە بە ئەلیكترۆنی بكرێ.
جێی ئاماژەیە خوولەكە لەلایەن رێكخراوی “Adam smith”ی بەریتانی بە هاوئاهەنگی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو.