رۆژی دووشەم ٢٠٢٣/٥/١٥، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كرد.
لە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەریەكە لە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاكی و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و دیوانی چاودێری دارایی بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر هاوئاهەنگی زیاتر وپەیوەندی نێوان دامەزراوەكان بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر.
هەروەها باس لە بەرێوەچوونی كاروبارەكانی ئەو دامەزراوانە كرا و پاڵپشتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەو دامەزراوانە خرایە روو بە مەبەستی پێشخستن و ئەنجامدانی كاروبارەكانیان.
