ئەکادیمیای دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ پرۆکرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان undp وۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژی بۆ ٣٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەڕیوەبرد کە ئەم چالایکە تایبەت بوو بە بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە ئەکادیمیای دەسپاکی.
ڕۆژی هەینی ١٥/١٢/ ٢٠٢٣ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی د.عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت ، بەێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی ، بارزان اکرم سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و شاندێکی یاوەری ، یاما ترابی نوێنەری رێکخراوی undp لە عێراق و ئامادەبوونی ٣٧ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، وۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژی بەرێوەچوو کە بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە ئەکادیمیای دەسپاکی بەهەماهەنگی لەگەڵ پرۆکرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان undp ئەنجامیان دا .
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە د.عدنان عبداللە بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت گرنگی هەماهەنگی دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی وەسف کرد ، هەروەک ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆشیاری کۆمەڵگاو تایبەتیش بۆ چالاکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ ناساند ، لە پاشان بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان وتارێکی پێشکەش کرد باسی لە ڕۆڵی فەرمانگەی ناوبراو و هەماهەنگی نێوانیان لەگەڵ دەستەی دەسپاکی کرد.
وۆرک شۆپەکە تایبەت بوو بە ڕێساکانی ڕەفتاری پیشەیی و ڕەوشتی پێکهاتەکانی گۆمەڵگەی مەدەنی لە پیناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە چالاکی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەناحکومیەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتی دەستەی دەسپاکی بوو.
لەم چالاکیەدا بریاردرا هەرلەو چوارچێوەیە میکانیزمێکی هاوبەش دەستنیشان بکرێت لە پێناو دیاریکردنی چەند بنەمایەک و ڕێسایەکی گونجاو دابهێندرێت لە پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی ئەو کەلێنانەی زەرەر بە ڕەوشی پێشکەوتنی کاری رێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، وە بڕیاریشە لە داهاتوو خول و وۆرک شۆپی زیاتر ئەنجام بدرێت بە گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو.