ڕێکخراوی ستۆپ بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی و وەرگرتنی زانیاری لە بارەی پرۆسەی یاسای چاکسازی تایبەت بە ڕەوشی موچەخۆران و سیستەمی هەژماری من سەردانی سەرۆکی دەستەی دەسپاکیان کرد. ڕۆژی دووشەمە ١٥/١/٢٠٢٤ دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێشوازی لە شاندێکی ڕیکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی کرد کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە فەرمان ڕەشاد و گوڵان خان ئەندامانی کارای ڕێکخراوەکە، لە دانیشتنەکەدا باس لە بارەی هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی و وەرگرتنی زانیاری لە بارەی پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێم تایبەت بە سیستەمی نوێی (هەژماری من ) بە مەبەستی چاودێریکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆڕتێکی تایبەت بەم سیستەمە و هاوکاریکردنیان لە پێدانی زانیاریە پەیوەندارەکان لە بارەی لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا. جێی باسە لە دانیشتنەکەدا هەریەک لە دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و پەریهان طاهر بەرپرسی هۆبەی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان سەر بە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت ئامادە بوون و چەندین تەوەری دیکەش هاتنە باس کردن.