ڕۆژانی ٢٦-٢٧/ ١١/ ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومیەکان و هێمن جعفر فەرمانبەری بەشی شەفافیەت و ڕەفتاری پیشەیی، بەشداری ۆورک شۆپی تایبەت بە ڕەشنوسی ڕەفتارنامەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بڕگەی ڕێگریکردن لە گێچەڵی سێکسی کرد کە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا( IOL ) ڕێکی خستبوو.
ئامانج لە وۆرک شۆپەکە بریتی بوو لە داڕشتنی چەند بڕگەیەک لە ڕەفتارنامەی تایبەت بە ڕێگریکردن لە گێچەڵی سێکسی و دواتر داڕشتنەوەی لە نێو ڕەشنووسی ئامادەکراو تایبەت بە ڕێساکانی ڕەفتاری پیشەیی بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە بڕیارە لەم نزیکانە لە ڕێی دەستەی دەسپاکی بە ئاگاداری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە وەقائعی کوردستان بڵاو بکرێتەوە.