ڕۆژی ١/١٢/٢٠٢٤ بەڕیز دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت پێشوازی لە خاتوو ڕوندک فارس بەڕیوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەریوەبردنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو سەردانە ئامانج هەماهەنگی نێوان هەردوو ئەکادیمیای دەسپاکی سەر بە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتی دەستەی دەسپاکی و ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی بوو لە بواری هۆشیاری و پێگەیاندندا .
لەو دانیشتنە کە دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانیش ئامادە بوو، بڕیاردرا لە نزیکترین ماوە پڕۆژەی هاوبەش بخرێتە بەر چاو و دواتر بێتە بواری جێ بەجێکردن.