نوێنەری دەستەی دەسپاکی بەشداربوو لەچالاکیەکی تایبەتی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی کە تایبەت بوو بە ڕەوشی ڕێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٤/ ١١/ ٢٠٢٤ دارەوان نورالدین ابراهم بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە نوێنەرایەتی دەستەی دەسپاکی، بەشداربوو لەکۆنفرانسێکی تایبەتی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی کە تایبەت بوو بە ڕەوشی رێکخراوەکان بە گشتی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن رێکخراوی (ئاشتی و ئازادی) رێکخرابوو پێکهاتبوو لە چەند پانێلێک، یەکێك لە پانێلەکان دارەوان نورالدین ابراهیم بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکان بەشداربوو تیایدا قۆناغەکانی ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتاری پیشەیی ڕیکخراوەکانی خستەڕوو کە لەلایەن دەستەی دەسپاکی بە هاوکاری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و نوێنەری ژمارەیەک لە رێکخراوەکان و رێکخراوی UNDP کاری لەسەر کرابوو.