دەستەی دەسپاکی و شاندێکی UNDP دەربارەی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوانیان کۆبوونەوە و چەند بڕیاریکیان وەرگرت.
رۆژی چوارشەمە ١٠/١/٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی دکتۆر احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئامادە بوونی د.عدنان عبداللە ب.گ فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەڕێوەبەری ئەکادیمیا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندی UNDP کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەرپرسی پرۆژە د.یاما تورابی و سید عابدین شارەزای نێو دەوڵەتی ئەنجام دا.
دانیشتنی یەکەمی کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی د.احمد انور سەروکی دەستە بوو کە باسی لە چۆنێتی داڕشتنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕەفتاری پێشەیی بۆ لێکۆڵەرەوان کرد لە داهاتوودا.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سەرپەرشتی د.عدنان عبداللە ب.گ.ف. خۆپاراستن و شەفافیەت ئالیەتی کارە هاوبەشەکانی نێوان دەستە وUNDP بۆ ساڵی ٢٠٢٤ گفت و گۆی لەسەرەوە کرا و بڕیاریشە لە داهاتوو کاری لە سەر بکرێت.