رۆژی سێشەم 2024/1/30 د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حسێن عەلی ساڵح کونسوڵی قەتەر لە هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاژە عومەر بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە و مەشعل ئەلهاجری جێگری کونسوڵ ئامادە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە رەوشی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، باسکردن بوو لە بابەتی سپیکردنەوەی پارە و تاوانەکانی تری گەندەڵی.
هەروەها کونسوڵی قەتەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان دەربڕێ.