دەستەی دەسپاکی و پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەی یەکگرتووەکان (UNDP) دەربارەی چەند پڕۆژەیەکی نێوانیان لەگەڵ هەریەک لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و فەرمانگەی یاسایی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥/١/٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی هەریەک لە مشیر ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و سەوسەن محمد ئەمین بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی لەفەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەگەڵ نوێنەرانی undp کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یاما تورابی بەڕێوەبەری پڕۆژەکان و حوسێن حەسەن شارەزای نێودەوڵەتی دوو کۆبوونەوەی بەجیا ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکان دوا بە دوای ئەو کۆبوونەوە ئۆنڵاینە هات کە ڕۆژی پێشوو بەسەرپەرشتی د.عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە نێوان undp و دەستەی دەسپاکی تایبەت بە داڕشتنی پلانی هاوبەش بۆ داهاتوو ئەنجامدا.