رۆژی 2024/1/21 بەئامادابوونی( د.ئەحمەد ئەنوەر ) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و (د.عدنان عبداللە) بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت و بە بەشداری (بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ،مجلس الدولە، ئەنجومەنی دادوەری عێراق، دەستەی نەزاهەی فیدرالی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ،داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنانی فیدرالی ،دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلان دانانی هەرێمی کوردستان ) لە شاری بە غدا دووەم کۆبونەوەیان لە گەڵ لیژنەی پرۆژەی پاڵپشتی دەسپێشخەری بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی یەکلایکردنەوەی ململانێیە بازرگانییەکان ئەنجامدا .
ئەم کۆبونەوەیە بە مەستی بریاردان بوو لە سەر پێشنیارەکان وپلانی ساڵی ٢٠٢٤دەربارەی ئەم پرۆژەیە کەلە لایەن رێکخراوی (UNDP) جێبەجێ دەکرێت.







