ئاماری کەیسەکانی گەندەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ راگەیەنرا
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، ئاماری کەیسەکانی گەندەڵی لە کوردستان راگەیاند.
لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، کە رۆژی ٩/١٢/٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، د.ئەحمەد ئەنوەر گوتی، زیاتر لە هەشت ساڵە بە توانایەکی کەمی مرۆییەوە کار دەکەین و تەنیا ٢٢ لێکۆلەری دەسپاکی کارەکان دەکەن.
هەروەها گوتی، داوا لە ئەنجوومەنی دادوەری دەکەین کە جارێکی تر پرسیی تەرخانکردنی دادگای تایبەتمەد بۆ کەیسەکانی گەندەڵی بڕیاری لێ بدرێ.
لەبارەی فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندی داریی گوتی، کۆی فۆڕمەکان کە گەڕاوەتەوە لەسەرەتای دەستبەکاربوونەوە فۆڕمی یەکەم ٧٦٦٨ و فۆڕمی خولی ٢٠١٣ و فۆڕمی کۆتایی ٦٤٦ فۆڕم بووە.
هەروەها گوتی، ئەمساڵ فۆڕمی ٦٤٢ فۆڕم و فۆڕمی خولی ٢٣١و فۆڕمی ٥٠ فۆڕم. باسی لەوەیش کرد، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی فۆڕمەکان بەهاوکاری کونسوڵخانەی بەریتانیا بەردەوامە.
لەبارەی کەیسەکانی گەندەڵی گوتی، کۆی داواکان کە لە دادگاکانە ٢٠٧ کەس بووە و ١٦٧ یان لەژێر دادگایدان و ٢٧ حوکم دراوە ١١٣ گەڕاونەتەوە دادگاکانی لێکۆلینەوەی دەسپاکی.
هەروەها گوتی، ٥٧٣ داوای سزای و ٢٢٢ داوای هەواڵدەری تۆمارکراون.
لە کۆتایشدا پیرۆزبایی دەسبەکاربوونی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستانی کرد و داوای کرد کە بەڕۆلێ چاودێری خۆیان هەڵبستن و چاکسازی بەرەنگاری گەندەڵی ببێتە کاری لە پێشینەیان.