كۆمپانیایەكی بواری نەوت كە ناوی لە داوایەكی سزایی لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هەبووە، بڕە پارەیەكی زۆریان بۆ حكوومەت گەڕاندەوە.
دوای ئەوەی هەریەكە لە هاووڵاتییان “سیداد عەبدوڵا محەمەد” و “زوبێر عەبدوڵا محەمەد” كە خاوەنی كۆمپانیای نەوت و گرێبەستیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر هەبووە بۆ دابەشكردنی نەوت، بەڵام ناویان لە دۆسیەیەكی سزای دەستەی دەسپاكی هاتبوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەستۆپاكی خۆیان دا.
بە گوێرەی نووسراوی پارێزگای هەولێر كە ئاراستەی دەستەی دەسپاكی كراوە، ئەو دوو هاووڵاتییە بڕی (2545450000) دوو ملیار و پێنج سەد و چل و پێنج ملیۆن و چوارسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی گەڕاندەوە كە لە ئەنجامدا هیچ پابەندبوونێكی دارایی و یاسایی لە ئەستۆی نەماوە.
دەستەی دەسپاكی وەك ئەركی بەردەوامی خۆی بەردەوامە، لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەرپاكردنی شەفافییەت لە هەرێمی كوردستان.