دەستەی دەسپاکی بە هاوکاری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) دوا وۆرک شۆپیان دەربارەی ڕەشنوسی ڕێساکانی ڕەفتاری پیشەیی ڕیکخراوە ناحکومیەکان ئەنجامدا.
ڕێکەوتی (11 – 12 /2024/8) لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی د. عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و نوینەرانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان و (٣٥) ڕێکخراوی ناحکومی ، توانرا دوا وۆرک شۆپ بۆ گفتو گۆکردن لەسەر ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتاری پیشەیی بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان ئەنجام بدرێت کە دەستەی دەسپاکی بە هاوکاری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەی یەکگرتووەکان (UNDP) ئامادەی کرد بوو.
دواجار ڕەشنووسە ئامادەکراوەکە دوای گفتوگۆی تێر و تەسەل لەلایەن خودی رێکخراوە بەشداربووەکان شەن وکەو کراو بە تێبینی و پێشنیار و سەرنجی تازە ڕەشنووسەکە پووخت کرا، بۆیە ڕەنگە لە دواتر ئەو ڕەشنووسە قراری لەسەر بدرێت و دواجار وەکو بنەمایەكی ڕەفتاری دوای چەند ڕێکارێکی پێویست بێتە بەرکار.