بە ئامادەبوونى سەرۆكى حکوومەت مەسرور بارزانى ڕۆژی چوارشه‌م 2024/9/4 رێوره‌سمی راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین راپۆرتی ستراتیجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی گشتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاکی هه‌رێمی كوردستان ئامادە کرابوو بەڕێوە چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا مەسرور بارزانی سه‌رۆكی ئهنجوومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و د. ئەحمەد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و حه‌یده‌ر حه‌نوون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی عێراق و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسانی ئیدارەی و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌ری دیپلۆماسی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا وتاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق و نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق خوێنرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له رێوره‌سمه‌كه‌دا باسی پلانی گشتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان كرا و ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مه ئامانج و ستراتیجی هه‌موو لایه‌كه و سوپاسی رۆڵ و هاوكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێ كردن و دادوه‌رییان كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌و ئاماژه به‌وه درا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و به ته‌نیا ئه‌ركی لایه‌نێك نیه بۆیه پێویسته ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و داموده‌زگا و ده‌سته سه‌ربه‌خۆ فه‌رمیه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئامانج له پلانی ستراتیجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێ بكرێت.