بە ئامادبوونی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەکانی دەستەو دادوەری داواکاری گشتی سەربە دەستەی دەسپاکی ڕێورسمێکی شایستە بەبۆنەی خانەنیشین بوونی بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی بەرێوەچوو.
رۆژی 2024/7/30بە ئامادەبوونی بەرێزان د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و (د.عدنان عبداللە و نازەنین صالح و مشیر رشید) بەرێوەبەرە گشتیەکانی دەستەی دەسپاکی و (دادوەر نجات) دادوەری داواکاری گشتی تایبەت بە دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە خاتوو(هاژە عمر) و بەشێک لە بەرێوەبەری بەشەکان و فەرمانبەران، ڕێورسمێکی شایشتە بۆ (خاتوو سەوسەن محمد امین ) بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی تایبەت بە خانە نیشین بوونیان سازکرا .
ئەمەو لە و ڕێورەسمەدا د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی رۆڵی خاتوو سەوسەنی لە ئیش وکارەکان بەرز نرخاند و قەلغانی ڕێزلێنانیشی پێشکەش کرد دواتر لە لا یەن بەڕێوە بەرە گشتییەکان بە وتەی جوان و پێدانی تاجە گوڵ ڕێزلە بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی گیرا دواتر لەلایەن زۆربەی بەشەکانی دەستە و فەرمانبەران بە پێدانی تاجە گوڵ و دیاری ڕێزیان بۆ خاتوو سەوسەن نواند .