ئەکادیمامی دەسپاکی لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی کۆبوونەوە باسیان لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانیان کرد.
ڕۆژی ٢١/١/٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی سەوسەن محمد امین بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ خاتوو لیام نوێنەری کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی ئەنجامدا ، تیایدا باسیان لە دەرئەنجامی ئەو وۆڕک شۆپانە کرد کە لەماوەی ڕابردوو بۆ فەرمانبەرانی دەستەکەمان ئەنجامیاندابوو .
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و هێلین شێرکۆ بەرپرسی هۆبەی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئامادەبوون و پێداچوونەوەیان بە پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە.