دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بەشداری دووەم کۆبونەوەی لێژنەی باڵای پرۆژەی پاڵپشتی دەسپێشخەری بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی یەکلایکردنەوەی ململانییە بازرگانیەکان لە عێراق دا کرد. رۆژی ٢١/١/٢٠٢٤ بەئامادابوونی( د.احمد انور ) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و (د.عدنان عبداللە) بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت وبە بەشداری (بەرپرسی نوسنگەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ،مجلس الدولە، ئەنجومەنی دادوەری عێراق، دەستەی نەزاهەی فیدرالی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ،داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنانی فیدرالی ،دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلان دانانی هەرێمی کوردستان ) لە شاری بە غدا دووەم کۆبونەوەیان لە گەڵ لێژنەی پرۆژەی پاڵپشتی دەسپێشخەری بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی یەکلایکردنەوەی ململانێیە بازرگانییەکان ئەنجامدا .
ئەم کۆبونەوەیە بە مەستی بریاردان بوو لە سەر پێشنیارەکان وپلانی ساڵی ٢٠٢٤دەربارەی ئەم پرۆژەیە.



