ئەمڕۆ یەكشەم دووی شوبات، بە ئامادەبوونی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی UNDP، “میساقی شەرەف”ی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان واژوو كرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە نوێنەری حزبەكانی كوردستان بەشداربوون، د.ئەحمەد ئەنوەر دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەوە دووەم ئەزموونە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیوای خواست كە بە تەواوی بڕگە و مادەكانی لەلایەن حزبكانەوە جێبەجێ بكرێت.
میساقەكە بۆ ئەوەیە كە حزب و لایەنەكان پابەندبن بە پڕەنسیپی دەسپاكی و دژایەتی گەندەڵی، وەك ئەوەی بەشێكە لە ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە كوردستان.