دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و ئه‌مرۆ چوارشه‌م 19ی شوباتی 2025 له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌دا باس له‌و رێگایانه كرا كه ده‌بنه هۆكاری هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و ده‌سته‌كانی تری چاودێری هاوشێوه له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ماڵی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی پره‌نسیبه‌كانی دادوه‌ری و ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت له دامه‌زراوه‌كان ده‌وڵه‌ت.
له دانیشتنه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له گرنگی پالپشتی ده‌سته‌كانی چاودێری و ده‌ستی ده‌سپاكی و ئاماژه‌یان دا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وی گه‌نده‌ڵی پێویسته له پێشینه‌ی كاره‌كان دابنرێت و هه‌وڵه‌كانیش له‌مباره‌وه چڕ بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌و رێكارانه‌ی خسته‌روو كه له هه‌رێمی كوردستان گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه هاوشێوه‌كانی له عێراق له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كان له‌م بواره‌دا.


